بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی پایسکلسواری وڵاتانی عەرەبی بۆ تراک، کە وا بڕیارە لە وڵاتی ئیمارات بەرێوە بچێت، هەڵبژاردەی کچانی عێراق روویان لە وڵاتی ئێران کرد بۆ ئەوەی ئۆردوگایەکی مەشقی لەم وڵاتە ئەنجام بدەن بۆ ماوەی 10 رۆژ دواتر روو لە وڵاتی ئیمارات دەکەن، ئەم هەڵبژاردەیە گشت پێکهاتەکەی لە یاریزانان و راهێنەران کوردن، کە بریتین لە (عەبدولقادر نوردەین راهێنەر (یانەی هەولێر)، سیروان سامی یاریدەدەری راهێنەر (یانەی نەورۆز)، یاریزانان (نیان یاسین (یانەی نەورۆز)، زریان عەتا (یانەی نەورۆز)، سۆزی دلشاد(یانەی نەورۆز)، سێوە جەلال (یانەی نەورۆز)، دەوەن یاسین (یانەی برایەتی)).