خولی راهێنەرانی کوردستان لەوڵاتی پۆڵندا کۆتاییهات
ئەنگڵ لەئێستادا سەرۆکی لیژنەی راهێنەرانی یەکێتی تۆپی پێی پۆڵندایە و ئەندامی هەمان لیژنەیە لەیەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەو راهێنەرجگە لەسەرپەرشتی کردنی چەند یانەیەکی پۆڵندی ئەوروپی بۆ ماوەی 2 ساڵ راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانیی وڵاتەکەی بووە.
دوای کۆتایی هاتنی وانەکە (سەفین کانەبی) سەرۆکی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان دیاریی یەکێتیەکەی پێشکەشی راهێنەری ناوبراو کرد، هەروەها بانگهێشتی کرد تالەدەرفەتێکدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، لەلێدوانێکیدا ئەنگڵ ووتی: خۆشحاڵم بەوەی لەلایەن جەنابی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە بانگهێشتکرام، ئێمە تا ئێستا سەردانی ئەو هەرێمەمان نەکردووە بۆیە بەدڵنیاییەوە لەنزیکترین هەلدا ئەو داوایە بەجێدەگەیەنم، لەبارەی راهێنەرانی کوردستانەوە ئەنگڵ راگەیاند: هەست بەخۆشیەکی زۆر دەکەم کەدەبینم چەند راهێنەرێکی کورد لێرەن، ئەو راهێنەرانە هیچیان لەئێمە کەمترنیە بەڵام پێویستیان بەزانیاریی زیاترە.
دواتر بڕوانامەی باوەرپێکراوی ئەوروپی بەسەر راهێنەرە بەشداربووەکان دابەشکراو هەردوو یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و یەکێتی تۆپی پێی پۆڵندا دیاریی خۆیان ئاڵوگۆڕکرد.
جێی باسە ماوەی 9 رۆژە 22 راهێنەری هەرێمەکەمان لەلایەن یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستانەوە خولێکی چڕوپڕ و ئاستبەرزیان بۆ کراوەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا یاریگای نیشتیمانی پۆڵندایان بەسەرکردەوە و ئامادەی یارییەکی خولی ئەوروپا بوون.
هەرژین عوسمان / وارشۆ