رۆژی یەکشەممە لە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی یاریزانی پیشەگەری نێجیری ئیفی ئۆبۆدی گەیشتە شاری هەولێر بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی هەولێر ،ئەم یاریزانە لە دایکبووی 1989ی نێجیریا-یە و پێشتر لە خولی سوریا لە ریزی یانەی تشرین سوری یاری کردووە و ئێستا لە خولی تایڵند یاری دەکرد و یاریزانی هێڵی هێرشبەرە.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لەم ماوەیەدا گرێبەستی لەگەڵ شەش یاریزان مۆرکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لەم چەند رۆژدا بەفەرمی پێشکەش دەزگا راگەیاندنەکان بکرێت.