جۆن تێری: لەپێناو ناوبانگی تۆپی پێی ئینگلیزیدا دەبێ لە ناپۆلی ببەینەوە
یانەی چێڵسی سێشەمەی داهاتوو لە یاری چوونی قۆناخی 16ی خولەكەدا رووبەڕووی یانەی ناپۆلی دەبێتەوە.
بەرگریكەرە نێودەوڵەتییەكە گوتی یاری دەكەین بۆ بەرزكردنەوەی ناوبانگی تۆپی پێی ئینگلیزی.
یانەكانی ئینگلتەرا لە وەرزی ئەمساڵی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا ئاستی خراپیان پێشكەش كرد، هەردوو مانچستەر لە قۆناخی یەكەمدا ماڵئاواییان كرد و ئەرسناڵیش هەفتەی پێشوو بە 4 گۆڵی بێبەرامبەر بە یانەی میلان دۆڕا و ئومێدی مانەوەی نەماوە.
لە ساڵانی پێشتردا یانەكانی ئینگلتەرا لانی كەم تا قۆناخی پێش كۆتایی دەڕۆیشتن و ئەمە یەكەمینجارە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا یانە ئینگلیزییەكان دەكەونە دۆخێكی وا خراپەوە.
تێری گوەی جیا لەوەی دەمانەوێ سەربكەوین، ئەركی پاراستنی ناوبانگی تۆپی پێی ئینگلیزیشمان لەملە و دەبێ بەرگری لەوەش بكەین.