دوای چەند ساتێكی كەم لە گەڕانەوەی، دی ماریا تووشی پێكان دەبێتەوە

دوای چەند ساتێكی كەم لە گەڕانەوەی، دی ماریا تووشی پێكان دەبێتەوە
ئەنخیل دی ماریای لاباڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خۆشییەكانی یانەكەی بە سەركەوتن بەسەر یانەی راسینگ سانتاندێر لە خولی ئیسپانی تێكدا دوای ئەوەی پاش ماوەیەكی كەم لە گەڕانەوەی بۆ ناو یاریگا دووچاری پێكان هاتەوە.
دی ماریا لە گێمی دووەمی یارییەكەدا بەشداری كرد و توانی گۆڵی سێیەمی ریال مەدرید لە یارییەكەدا بە شێوەیەكی جوان تۆمار بكات، بەڵام بەر لە كۆتایی هاتنی یارییەكە بە چەند خولەكێك دووچاری پێكان هات.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كرد دی ماریا یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆی جێهێشتووە دوای تەواوبوونی یارییەكە بە ئازارەوە، بەر لەوەی دەستەی پزیشكی یانەكە لەسەر دەستەبەر ئەو بەرەو ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان ببەن.
بەپێی رۆژنامەكە ئەمڕۆ دەستەكە پشكنینی یەكجاری بۆ ئەو یاریزانە دەكەن و دۆخی پێكانەكەی دەست نیشان دەكەن.
دی ماریا لە وەرزی ئەمساڵدا تا ئێستا 5 گۆڵی تۆمار كردووە.
Top