ئیبرا بۆ ڤان پێرسی: ئەرسناڵ جێبێڵە

ئیبرا بۆ ڤان پێرسی: ئەرسناڵ جێبێڵە
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجی ئەستێرەی سوێدی پێشنیازی ئەوەی خستە بەردەستی رۆبن ڤان پێرسی هێرشبەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی كە ریزی یانەكەی جێبێڵێت.
ئیبرا گوتی ئەگەر ڤان پێرسی بردنەوەی نازناوەكانی دەوێ، پێویستە وەك فابریگاس ریزی ئەرسناڵ جێبێڵێت.
هەروەها گوتی جەماوەری یانەكە لە هۆكاری رۆیشتنی ڤان پێرسی تێدەگەن، لەبەرئەوەی ئەو لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هیچ نازناوێكی لەگەڵ یانەكەیدا نەبردووەتەوە و مافی خۆیەتی بە شوێن بردنەوەی نازناوەكاندا بگەڕێت.
ئیبرا لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی گوتی تۆپی پێ بریتییە لە بردنەوەی نازناوەكان، ئەگەر ئەو نازناوانە نەبەیتەوە پێویستە لەسەرت بیر لە رۆیشتن بكەیتەوە، دەزانم ڤان پێرسی زۆر ئازار بەدەست ئەوەوە دەچێژێت.
هێرشبەرەكەی یانەی میلان هەروەها گوتی لەو كاتەوەی لە هۆڵەندا یاریم دەكرد ڤان پێرسی دەناسم، ئەو هێرشبەرێكی زۆر بە توانایە، ئەگەر من لە جێگەی ئەوبم ئەرسناڵ جێدەهێڵم.
Top