تۆرێس: دۆخم لە چێڵسی زۆر خراپە
تۆرێس دوو ساڵ لەمەوپێش بووە گرانترین یاریزانی خولی ئینگلیزی دوای ئەوەی لە یانەی لیڤەرپوولەوە بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە كرد.
ئەو گوتی دانی پێدادەنێم كە كێشەی گەورەم لە گۆڵ تۆمار كردن هەیە لەگەڵ یانەی چێڵسی.
تۆرێس لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی گوتی پێشتر لە لیڤەرپوولیش زۆر جار تووشی كێشە و دابەزینی ئاستم دەهاتم و وابزانم هەموو یاریزانێك ئەوەی بەسەردا دێت، بەڵام لەوێ هەر دەمتوانی گۆڵ بكەم كەچی لێرە ئەوەم پێناكرێت.
هەروەها گوتی لێرە لە چێڵسی هەستدەكەم لە رووی توانای جەستەییەوە لە هەموو كات باشترم، بەلام توانای گۆڵ تۆماركردنم نییە و ئەركی سەرەكی منیش گۆڵ تۆمار كردنە، كەچی من ئەوەم پێناكرێت و ئەوەش كێشەیەكی گەورەی بۆ دروستكردووم.