رامسی: ئەرسناڵ بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت

رامسی: ئەرسناڵ بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت
ئارۆن رامسی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دڵتەنگی خۆی بە دۆخی ئێستای یانەكەی دەربڕی و گوتی ئەوەی روودەدات پێشبینی نەكراو بوو.
لە ماوەی یەك هەفتەدا ئەرسناڵ دوو گورزی كوشندەی بەركەوت كاتێك چوارشەمەی رابردوو لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دووچاری دۆڕانێكی گەورە هات بەرامبەر یانەی میلان 4-0 و دوێنێ لە جامی ئینگلتەرا ماڵئاوایی كرد دوای ئەوەی 2-0 بە یانەی سەندەرلاند دۆڕا.
رامسی دوای یارییەكەی سەندەرلاند گوتی تیپەكەمان بە دۆخێكی ئەنجام خراپیی بێوێنەدا تێدەپەڕێت، هەوڵ دەدەین هەمیشە ببەینەوە، بەڵام ناتوانین ئەوە بكەین و تا دێ دۆخمان خراپتر دەبێت.
یاریزانەكەی ئەرسناڵ هەروەها گوتی بەدۆخێكی زۆر خراپدا گوزەر دەكەین، كەسمان باوەڕمان وانەبوو لە ماوەی هەفتەیەكدا بەو شێوەیەمان لێبێت، پێویستە هەموومان هاوكاری یەكتری بین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە خراپە.
Top