خولی نایابی یۆنانی راگیرا
یەكێتییەكە ئاشكرای كرد بڕیاری داوە هەموو چالاكییەكانی خولی نایابی ئەو وڵاتە رابگرێت وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر یاسایەكی نوێی وەرزشی و رێكنەكەوتنی یانەكان لەگەڵ ئەو كۆمپانیای گرەوانەی حكوومەت بەڕێوەیان دەبات لەبارەی خەرجكردنی پارەوە.
بڕیاری راگرتنی خولەكە دوای 24 كاتژمێر لە داواكاری یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا هات كە داوای لە یەكێتیی تۆپی پێی یۆنانی كردبوو دەستەبەر بدات لەبارەی یاسا نوێیە مشتومڕهێنەكانی ئەو وڵاتەوە كە چوارشەمەی رابردوو بڕیاری لێدرا.
فیفا هەروەها داوای كردووە دڵنیای بكەنەوە لەوەی ئەو یاسا نوێیە پێچەوانەی رێنمایی و یاساكانی یەكێتییە نێودەوڵەتییەكە نییە.