راهێنەری فەرەنسا: بنزیمە دەتوانێ شوێنی زێدان بگرێتەوە
هەروەها گوتی پێم وایە بنزیمەی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی زێدانێكی نوێیە و پێشەوایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەكات بۆ نەمری.
بلان گوتی بنزیمە توانای ئەوەی هەیە ببێتە ئەو یاریزانەی كە فەرەنسا پێویستی پێیەتی، ئەو ئێستا بە شێوەیەكی بەرچاو گەشەی كردووە و زۆر گۆڕاوە، هیوادارم هاوڕێكانیشی وەك ئەو گەشە بكەن.
هەروەها گوتی ئەوەی ئێستا لە هەڵبژاردەی فەرەنسا پێویستمان پێیەتی یاریزانێكە كە یارمەتی یاریزانانی تری هەڵبژاردەكە بدات بۆ گەشەكردن و چوونە پێش و كاركردنی بەردەوام بە لێبڕاوی و ئەمەش رێك ئەوەیە كە بنزیمە دەیكات. ئێمە ئێستا زێدانمان نەماوە، بەڵام بنزیمەمان هەیە كە دەتوانێ وەك ئەو بێت و شوێنی بگرێتەوە و یارمەتیمان بدات.
هەڵبژاردەی فەرەنسا بە زەحمەت بۆ كۆتاییەكانی یۆرۆی 2012 سەركەوت، هەرچەندە ئەو هەڵبژاردەی ژمارەیەك یاریزانی زۆر باشی هەیە.