راهێنەری فەرەنسا: بنزیمە دەتوانێ شوێنی زێدان بگرێتەوە

راهێنەری فەرەنسا: بنزیمە دەتوانێ شوێنی زێدان بگرێتەوە
لۆران بلانی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا گوتی كەریم بنزیمە ئەو یاریزانەیە كە دەتوانێ شوێنی زێدان بگرێتەوە.
هەروەها گوتی پێم وایە بنزیمەی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی زێدانێكی نوێیە و پێشەوایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەكات بۆ نەمری.
بلان گوتی بنزیمە توانای ئەوەی هەیە ببێتە ئەو یاریزانەی كە فەرەنسا پێویستی پێیەتی، ئەو ئێستا بە شێوەیەكی بەرچاو گەشەی كردووە و زۆر گۆڕاوە، هیوادارم هاوڕێكانیشی وەك ئەو گەشە بكەن.
هەروەها گوتی ئەوەی ئێستا لە هەڵبژاردەی فەرەنسا پێویستمان پێیەتی یاریزانێكە كە یارمەتی یاریزانانی تری هەڵبژاردەكە بدات بۆ گەشەكردن و چوونە پێش و كاركردنی بەردەوام بە لێبڕاوی و ئەمەش رێك ئەوەیە كە بنزیمە دەیكات. ئێمە ئێستا زێدانمان نەماوە، بەڵام بنزیمەمان هەیە كە دەتوانێ وەك ئەو بێت و شوێنی بگرێتەوە و یارمەتیمان بدات.
هەڵبژاردەی فەرەنسا بە زەحمەت بۆ كۆتاییەكانی یۆرۆی 2012 سەركەوت، هەرچەندە ئەو هەڵبژاردەی ژمارەیەك یاریزانی زۆر باشی هەیە.
Top