بەهۆی ژنەكەیەوە گواردیۆلا واز لە بەرشەلۆنە دەهێنێت

بەهۆی ژنەكەیەوە گواردیۆلا واز لە بەرشەلۆنە دەهێنێت
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا گوتیان پیپ گواردیۆلای راهێنەری بەرشەلۆنە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا واز لە تۆپی پێ دەهێنێت.
ئەو سەرچاوانە ئاشكرایان كرد گواردیۆلا بڕیاری داوە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بەیەكجاری واز لە تۆپی پێ بێنێت دوای ئەو فشارە زۆرانەی كریستینای هاوسەری لێی دەكات بۆ وازهێنان لە تۆپی پێ و دووركەوتنەوە لە جیهانەكەی.
رۆژنامەكان گوتیان كریستینا گلەیی ئەوەی لە گواردیۆلا هەیە كە بەهۆی تۆپی پێوە ئاگای لە خێزان و منداڵەكانی نەماوە و ئەوان زۆر پێویستیان پێیەتی.
رۆژنامەكان لەوە زیاتر دەڵێن و رۆژنامەی گۆل كە لە هەرێمی كەتەلۆنیا دەردەچێت ئاشكرای كردووە راهێنەرە گەنجەكە لەگەڵ یاریزانەكانی قسەی كردووە لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان و بۆی دووپات كردوونەتەوە كە ئەمە دوا وەرزیەتی لەگەڵ یانەكەدا دوای بیركردنەوەیەكی درێژ.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە سەرچاوەیەكی نزیك لە یاریزانەكانی بەرشەلۆنەوە پێی راگەیاندووە گواردیۆلا بە یاریزانەكانی گوتووە زەحمەتە بتوانێ لەوە زیاتر لەگەڵیاندا بەردەوام بێت بەهۆی ویستی هاوسەرەكەیەوە و گوتویەتی هاوسەرەكەم داوام لێدەكات واز لە تۆپی پێ بێنم دوای ئەوەی چوار ساڵم وەك راهێنەر بردە سەر و ئەو بیرم دەخاتەوە كە من خێزان و منداڵم هەیە و ئەوان گەورە دەبن بەبێ ئەوەی باوكیان هەبێت ئەگەر من لە كارەكەم بەردەوام بم.
Top