کوردێک بووە سەرۆکی یەکێتی تێنسی سەرزەوی عێراق

کوردێک بووە سەرۆکی یەکێتی تێنسی سەرزەوی عێراق
رۆژی هەینی لە شاری بەغداد کۆنگرەیەک بۆ دەستەی گشتی یەکێتی تێنسی سەرزەوی عێراق ئەنجامدرا، کە لە 86 ئەندام پێکهاتبوون بۆ لێستدانەوەی متمانە لە سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تێنسی سەرزەوی عێراق، لەم کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی یەکێتی تێنسی سەرزەوی پێشووی عێراق غازی شایع هۆڵی هەڵبژاردەنەکەی جێهێشت شانبەشانی فوئاد حەمید ئەندامی پێشووی یەکێتیەکە، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردەن ئاسۆ عادل سەرۆکی یەکێتی تێنسی سەرزەوی لقی کەرکووک بووە سەرۆکی نوێی یەکێتی تێنسی سەرزەوی عێراق بە کۆکردنەوەی 45 دەنگ و هەروەها سەرۆکی یەکێتی تێنسی سەرزەوی کوردستان وریا عەبدولقادر بووە جێگری سەرۆکی یەکێتی تێنسی سەرزەوی عێراق و هەڤال خورشید وەکو ئەندامی یەکێتیەکە دەستنیشان کرا.
جێگەی باسە لە دەستەی پێشوو ئاسۆ عادل ئەمینداری داراریی یەکێتی تێنسی سەرزەوی عێراق بوو.
Top