دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بەفەرمی مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ راهێنەری سوری محەمەد قویز راگەیاند، لەم کۆنگرە رۆژنامەنووسیە هەریەکە لە عەبدولوەهاب بارزانی سەرۆکی یانەی زاخۆ و محەمەد قویز راهێنەری تازەی یانەی زاخۆ ئامادە بوون، کە تیاییدا بەفەرمی عەبدولوەهاب بارزانی سەرۆکی یانەی زاخۆ راهێنەری تازەی یانەکەی راگەیاند و گوتی: گرێبەستمان لەگەڵ راهێنەری سوری محەمەد قویز تا کۆتایی خولی نایابی عێراق مۆرکرد و ئەگەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە هەیە.
محەمەد قویز بە بڕی 90 ملیۆن دینار مۆرکرا و هەروەها یاریدەدەری راهێنەر مەعتز مەندۆ سوری تەنیا بە مووچە گرێبەستی لەگەڵ یانەکە مۆرکرد.
جێگەی باسە راهێنەری پێشووی یانەی زاخۆ نازم شاکر بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە راهێنەرایەتی یانەکە راگەیان.