یانەی برایەتی باشترین یاریزانی عێراق بۆخۆی دەهێنێ

یانەی برایەتی باشترین یاریزانی عێراق بۆخۆی دەهێنێ
یانەی برایەتی یاریزانێكی تێنسی سەرمێزی بەتوانای شاری سلێمانی هێنایە یانەكەی بەمەبەستی باشتربوونی ئاستی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی لەبەشداری كردنی لەهەردوو خولی عێراق و كوردستان، دەستەی كارگێڕی یانەی برایەتی هەڵسا بەمۆركردنی گرێبەستێك لەگەڵ(هەردی عەلائەدین) پاڵەوانی كوردستان و یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق كە دانیشتوی شاری سلێمانیە، بۆئەوەی ببێتە یاریزانی یانەكە لەخولەكانی داهاتوو و پێگەیاندنی چەندین یاریزانی بەتوانا بۆ یانەی برایەتی، ماوەی گرێبەستی نێوان یاریزانی ناوبراو یانەی برایەتی بۆماوەی یەك ساڵە بەبێ ئاشكرا كردنی بڕی گرێبەستی یانەی برایەتی و یاریزانی ناوبراو، لەئێستاشدا یانەی برایەتی ژمارەیەك یاریزانی بەتوانای هێناوەتە ڕیزی یانەكەی بۆئەوەی ئاست و ئەنجامیان پێویست بێت لەخولەكانی داهاتوو. ئەمەش ستافی یاریزانانی یانەكەیە لەداهاتوو. محەمەد سەعدوڵا، هاشم ڕەسوول، هەردی عەلائەدین، شاهین نەجات، یەشار نەجات بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر بەشدار سەربەست و سەرپەرشتیاری تیپەكەش قەلەندەر نەسەرەدین دەبێت.
Top