یانەی زاخۆ بەمەبەستی چارەسەركردنی یاریزانەكانی لەپێكان و چاككردنەوەیان لەپێكان، گرێبەستێكی لەگەڵ دكتۆرێكی پیشەگەری سوری مۆركرد كە تایبەتە بەچارەسەركردنی پێكانی وەرزشی یاریزانان، بەتایبەتی كە ماوەیەكی زۆر لەبواری چاككردنەوەی پێكانی وەرزشی كاری كردووە، ئەویش دكتۆر(عەبدولڕەحمان نورەدین) بەڕەگەز سورییە كاری تایبەتە بەچارەسەری سروشتی لەشاری دیمەشقی سوریا ماوەیەكی زۆر كاری كردووە، پێشتریش لەنەخۆشخانەكانی شاری دیمەشق كاری كردووە و لەیەكێتی تۆپی پێی سوریاش وەكو دكتۆری سروشتی كاری كردووە، پێشتریش لەگەڵ هەریەك لەیانەكانی وەحدات و شورتە و جەیش كاری كردووە لەگەڵ هەڵبژاردەی سوریاش كاری كردووە، چەندین خوڵی پزیشكی وەرزشی جۆراوجۆری بینیوە لەوڵاتانی مالیزیا و سعودیە لەچەندین خولی وەرزشی فیفا و یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بەشداربووە، ناوبراو سوپاسی سەرۆكی یانەی زاخۆی كردو بەڵێنی تەواوی دا بۆخزمەت كردنی یاریزانانی زاخۆ لەپێكانەكانیان و چارەسەركردنیان بەشێوازی زانستی و سەردەمیانە، لەبارەی ماوەی گرێبەست و بڕی گرێبەستەكەی هیچ شتێكیان ئاشكرا نەكردووە.