بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری چینی وەرزشوانان بەتایبەتی لەیاری تۆپی پێ و باشترینەكانی شاری هەولێر وەكو ڕۆژنامەنووسی وەرزشی و باشترین شیكەرەوەی وەرزشی و باشترین یاریزان و باشترین كەسایەتی وەرزشی... وتاد. ناوەندی باڵای هەولێری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لەبارەگای ناوەند لەشاری هەولێر باشترینەكانی ساڵی 2011ی لەبواری ڕۆژنامەنووسی وەرزشی و لەیاری تۆپی پێش بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەڕاهێنەران و كاپتنی یانەكان و كەسایەتی وەرزشی و ڕۆژنامەنووسان لەهەڵبژاردنێكی شەفافدا باشترینەكانی ساڵ دەستنیشان كران، كارزان كانەبی لەفایلی وەرزشی گۆڤاری گوڵان دوای بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگ خەڵاتی باشترین ڕۆژنامەنووسی وەرزشی بەدەستهێنا، لەبارەی ئەنجامدانی ڕاپرسیەكە و هەڵبژاردنی باشترینەكان ڕۆژگار قادر كارگێڕی ناوەندی وەرزش و سەرپەرشتیاری ڕاپرسی بۆفایلی وەرزشی گوڵان گوتی «ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بۆخزمەتكردنی چینی وەرزشوانان ئەمساڵ بۆسێ یەم ساڵ لەسەر یەك پێمان باشبوو لەدەنگدانێكی ڕاستەوخۆ و شەفافانە باشترینەكانی ساڵ لەرێگای دەنگدانی ئامادەبووان ئەنجامبدەین سەركەوتوانەش پرۆسەكەمان ئەنجامدا بەهیوای ئەوەین لەداهاتوو كاری باشتر ئەنجام بدەین، ئەمەش باشترینەكانی شاری هەولێرە.
باشترین كەسایەتی وەرزشی: تاریق عەبدول ڕەحمان
باشترین ناوبژیوان: محەمەد حوسێن
باشترین ڕۆژنامەنووس: كارزان كانەبی لەفایلی وەرزشی گوڵان
باشترین ئامادەكار و شیكەرەوەی وەرزشی لەڕۆژنامەكان: ئەرسەلان عەبدوڵڵا
باشترین پەیامنێری وەرزشی لەتیڤیەكان: سامان سلێمان
باشترین كەناڵی وەرزشی لەڕووی ئامادەكردنی هەواڵی ناوەخۆ: ئاسۆ سپۆڕت
باشترین كەناڵ لەڕووی هەواڵی وەرزشی جیهانی: كوردستان تیڤی
لەكاتی گواستنەوەی یاری سەیری كام تیڤی لۆكاڵی دەكەی: ئاسۆسپۆڕت
باشترین یانە لەڕووی پێگەیاندنی یاریزان: یانەی هەندرێن
بەرچاوترین سەرۆك یانە: حاكم جەمال سەرۆكی یانەی هەندرێن
باشترین ڕاهێنەر: سەمەد جەوهەر لەیانەی هەندرێن
باشترین یاریزان: كۆسرەت بایز لەیانەی هەولێر
باشترین گۆڵچی: سەرهەنگ موحسین لەیانەی هەولێر
شایەنی باسە كارزان كانەبی لەگۆڤاری گوڵان لەساڵی 2007یش وەكو باشترین ڕۆژنامەنووسی وەرزشی لەهەرێمی كوردستان دەستنیشان كرا.