زلاتان دەیەوێ لەیانەی ڕیال یاری بكات

زلاتان دەیەوێ لەیانەی ڕیال یاری بكات
مینۆ ڕایۆلا بریكاری یاریزانی بەناوبانگی سویدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیج ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان دووپاتی كردەوە كە یاریزانی ناوبراو چەندین بۆندی لەیانە گەورەكانی ئەوروپا پێشكەش كراوە، ڕایۆلا ئەوەی بەدوور نەخستەوە كە جارێكی دیكە یاریزان زلاتان بگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا، بەڵام بەهیچ شێوەیەك بۆ یانەی بەرشلۆنە نابێت، لەمباریەوە گوتی: ڕۆژانە چەندین بۆند پێشكەش بەیاریزان زلاتان دەكرێت، هیچ بەربەستێكیش نییە كە جارێكی دیكە لەخولی ئیسپانیا یاری بكات، بەڵام ئەمجارەیان بۆ ڕیال مەدرید نەك بەرشلۆنە، وا بزام ئەزموونێكی تازەی سەرنجڕاكێش دەبێت بۆ ئیبرا.
ئەم لێدوانەی ڕایۆلا دڵەڕاوكێ لەلایەن هاندەرانی یانەی میلان دروست دەكات بەتایبەتی كە هاندەران دەیانەوێ زلاتان تا كۆتایی ژیانی وەرزشی لەیانەی میلان بەردەوام بێت، شایانی باسە زلاتان لەیاری میلان و ناپۆلی بەكارتی سوور دەركرا.
Top