نوری شاهین ڕازی نییە بگەڕێتەوە یانەی دۆرتمۆند

نوری شاهین ڕازی نییە بگەڕێتەوە یانەی دۆرتمۆند
نوری شاهین یاریزانی هەڵبژاردەی توركیا و یانەی ڕیال مەدرید بۆندێكی یانەكەی پێشووی خۆی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕەتكردەوە بۆ گەڕانەوە بۆ خولی ئەڵمانیا لەكۆتایی ئەم وەرزە و دووپاتیكردەوە كە لەگەڵ یانەی شاهانە بەردەوام دەبێت، ڕۆژنامەی ( ئاس)ی مەدریدی ڕایگەیاند كە یانەی دۆرتمۆند هەوڵدەدات بارودۆخی خەراپی شاهین لەیانەی ڕیال بقۆزێتەوە كە بەشداری لەیارییەكان ناكات و دەیەوێ بیگەڕێنێتەوە خولی ئەڵمانیا.
یاریزان نوری شاهین ئەم بۆندەی ڕەتكردەوە و دووپاتیكردەوە كە شەڕ دەكات تا ئەو كاتەی متمانەی ڕاهێنەر جۆزی مۆرینهۆ وەردەگرێت، چونكە متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە، سەبارەت بەدانیشتنی لەسەر هێڵی یەدەگ شاهین هۆكارەكەی بۆ پێكانەكان و ئاست بەرزی یاریزان زاڤی ئەلۆنزۆ گەڕاندەوە.
Top