تەمەنی 100 ساڵە و پاڵەوانی ماراسۆنە
سینگ ئەم توانایەی بۆ سیستەمی ژیانی تەندروستی خۆی گەڕاندەوە كە سیستەمێكی خۆراكێكی ڕووەكی بەكاردەهێنێت دوور لەجگەرە كێشان و خواردنەوەی كحول، گروپی گێنیس بۆ ژمارە پێوانییەكان ڕازی نەبوو ناوی سینگ وەك گەورەترین ڕاكەری براوەی ماراسۆن تۆماربكات، چونكە ناوبراو نەیتوانی بەڵگەنامەی لەدایكبوونی پێشكەش بكات.
سینگ ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئەو یەكەم مرۆڤە لەتەمەنی 100 ساڵیدا توانیویەتی ماراسۆنێكی 42 كیلۆمەتری تەواو بكات كاتێك بەشداری لەماراسۆنی تۆرەنتۆ كرد، لەماراسۆنی هۆنگ كۆنگ 70 هەزار كەس بەشداربوون لەسێ جۆرە ماراسۆن 42 كیلۆمەتر و 21 كیلۆمەتر و 10 كیلۆ مەتر.