كریستیانۆ بیری مان یونایتد دەكات

كریستیانۆ بیری مان یونایتد دەكات
رۆژنامەی دەیلی ئیكسپرێسی بەریتانی ڕایگەیاند كریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید لەكاتی قسەكردنی بۆ هاوڕێیەكی نزیكی خۆی دانی بەوە داناوە بیری یانەی مانچستەر یونایتد دەكات و حەز دەكات جارێكی دیكە لەیاریگای ئۆلدترافۆڵد یاری بكات، كریستیانۆ بیری هاندەرانی یانەی شەیتانە سوورەكان دەكات، هەروەها بیری ڕاهێنەر سێر ئەلێكس فێرگسۆن دەكات كە وەك باوك و ڕێگانیشاندەرێك سەیری دەكات.
پێشتر چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ناوی كریستیانۆ ڕۆنالدۆیان بەگەڕانەوە بۆ یانەی مان یونایتد بەستەوە بەتایبەتی دوای تێكچوونی پێوەندی نێوان خودی یاریزان كریستیانۆ و هاندەرانی یانەی شاهانە، كریستیانۆ بەبڕی 94 ملیۆن یۆرۆ پێش دوو وەرز لەیانەی مان یونایتدەوە وەك گرانترین بۆند لەمێژوودا پێوەندی بەیانەی ڕیال مەدریدەوە كرد.
Top