یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆركرد
1-نەدیم سەباغ: نەدیم سەباغ لەدایكبووی ساڵی 1985ـە یاریزانی هەڵبژاردەی سوریا و یانەی جەیشی سوری لەهێڵی بەرگری چەپ و هێڵی ناوەڕاست باڵی چەپ یاری دەكات و یەكێكە لەیاریزانە سەرەكییەكانی هەڵبژاردەی سوریا و لەجامی یەكێتی ئاسیا ئەم یاریزانە درێسی ژمارە 12 لەگەڵ یانەی هەولێر لەبەر دەكات.
ئەم یاریزانە لەهەردوو خولی نایابی عێراق و جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لەگەڵ یانەی هەولێر بەشداری دەكات و درێسی ژمارە (12) لەگەڵ یانەكە دەپۆشێت.
2- عەبدولڕەزاق حوسێن: عەبدولڕەزاق حوسێن لەدایكبووی ساڵی 1985ـە و یاریزانی هەڵبژاردەی سوریا و یانەی تەعاونی سعودی بوو، ئەم یاریزانە لەهێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و یاریزانی سەرەكی هەڵبژاردەی سوریایە و لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری لەجامی نەتەوەكانی ئاسیای 2011ی كرد و توانی چەند گۆڵێك لەم پاڵەوانێتیە تۆمار بكات.
3- ئیڤان بۆكینیا: ئیڤان بۆكینیا لەدایكبووی ساڵی 1991ـە لەخولی ئۆگەندە و هەڵبژاردەی ئۆگەندە یاری دەكات، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆگەندە لەساڵی 2011 بەشداری لەجامی نەتەوەكانی ئەفریقیا بۆ یاریزانە ناوخۆییەكان كرد، كە لەوڵاتی سودان بەڕێوەچوو، ئەم یاریزانە لەهێڵی بەرگری یاری دەكات و درێژی 194سم.
4- كنان نیعمە: كنان نیعمە یاریزانی عێراق، كە لەخولی سوریا یاری دەكرد لەیانەی مەجدی سوری، ئەم یاریزانە لەهێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و درێسی ژمارە 13 لەبەر دەكات بەشێوەی خواستن هاتە ڕیزی یانەی هەولێر بۆ 9 مانگ و تەنیا بەمووچەی مانگانە.
5- هەرێم بورهان: ئەم یاریزانە لەهێڵی بەرگری یاری دەكات و یاریزانی پێشمەرگەی سلێمانی بوو بەفەرمی هاتە ڕیزی یانەی هەولێر بۆ ماوەی یەك وەرز.
ئەم یاریزانە لەڕیزی هەڵبژاردەی عێراق یاری كردووە و لەڕیزی هەڵبژاردەی كوردستان-یش یاری كردووە.