هەولێر لە پێشەنگی خولی نایابی كوردستان

هەولێر لە پێشەنگی خولی نایابی كوردستان
هەفتەی ڕابردوو یارییەكانی هەفتەی 21ـەمی خولی پلە نایابەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، كە تیایدا یانەی هەولێر توانی پارێزگاری لەپیشەنگ بكات دوای بردنەوەی لەیانەی ئارارات و یانەی هەندرێن لەپلەی دووەم دێت دوای تۆماركردنی سەركەوتنێكی گرنگ و یانەی بروسك تووشی شكستێكی چاوەڕوانەكراو هات، كاتێك بەرانبەر یانەی سلێمانی یەكسانبوو. هەردوو یانەی سەورە و نەورۆز لەئەنجامە خراپەكان بەردەوامن دوای ئەوەش تووشی شكست هاتن .
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە بوو.
هەولێر – ئارارات 2-سفر، هەندرێن – هەڵۆ 3-1، سلێمانی – بروسك 1-1، كەركوك – پێشمەرگەی هەولێر سفر-1، زێرەڤانی – زاخۆ 1-سفر، پێشمەرگەی سلێمانی – نەورۆز سفر-سفر، شێروانە – سەورە 2-1.
ریزبەندی یانەكان بەمشێوەیە.
1-هەولێر 42خاڵ، 2- هەندرێن 39 خاڵ، 3- بروسك 35 خاڵ، 4- زاخۆ 29 خاڵ، 5- پێشمەرگەی هەولێر 29 خاڵ، 6- پێشمەرگەی سلێمانی 28خاڵ، 7- شێروانە 27 خاڵ، 8- زێرەڤانی 25 خاڵ، 9- ئارارات 24 خاڵ، 10- سلێمانی 24 خاڵ، 11- هەڵۆ 23 خاڵ، 12- كەركوك 21 خاڵ، 13- سەورە 20 خاڵ، 14- نەورۆز 15خاڵ.
Top