پێنجشەممە کۆنفراسێک بۆ یەکگرتنەوەی جەماوەری وەرزشی کوردستان لە هەولێر ئەنجام دەدرێت

پێنجشەممە کۆنفراسێک بۆ یەکگرتنەوەی جەماوەری وەرزشی کوردستان لە هەولێر ئەنجام دەدرێت
رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 2.30 خولەکی ئێوارە لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی زەیتون هەولێر لە شاری هەولێر، بۆ یەکەم جار لە کوردستان دەستەی هاندەرانی یانەی هەولێر کۆنفراسێکی فراوانیان بۆ دەستەی هاندەرانی یانەکانی کوردستان ئەنجام دەدات، لەم کۆنفراسە نوێنەری هەریەکە لە دەستەی هاندەرانی یانەکانی (دهۆک، زاخۆ، سلێمانی، کەرکووک) ئامادە دەبن، کە تیاییدا باس لە چۆنیەتی یەکخستنەوەی دەستەی هاندەرانی یانەکان دەکرێت و پاڵپشتی یەکتری لە کاتی یارییە گرنگەکان بە تایبەتی لە کاتی بەشداریکردنی یانەی هەولێر لە جامی یەکێتی ئاسیا و نەهێشتنی کێشە و گرفت لە نێوان جەماوەری یانەکانی کوردستان لە کاتی بەرێوەچوونی یارییەکانیان لە خولی نایابی عێراق و کوردستان.
ئەم کۆنفراسە ماوەی یەک رۆژ دەخاینێت.
جێگەی باسە دەستەی هاندەرانی یانەی هەولێر دەستەیەکی سەربەخۆیە لە ماوەیەکی کورتدا توانیان چەندین چاڵاکی و پرۆژەی گرنگ ئەنجام بدەن.
Top