مانچینی: مامەڵەم لەگەڵ تێڤێزدا ئاسایی بووە
تێڤێز رۆژی سێشەمە لە ئەرجەنتینەوە گەڕایەوە ئینگلتەرا دوای ئەوەی 3 مانگ بەبێ رەزامەندی وەرگرتنی یانەكەی چووەوە وڵاتەكەی خۆی لە دوای كێشەی لەگەڵ راهێنەری مانچستەر ستی لە یاری یانەكە بەرامبەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
مانچینی بە كورتی لەبارەی ئەو یاریزانەوە دوا لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی بەر لە یاری مان ستی بەرامبەر یانەی پۆرتۆ لە خولی ئەوروپی.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە گوتی لەگەڵ تێڤێزدا نیم كە من تاوانبار دەكات، چونكە من بە شێوەیەكی خراپ مامەڵەم لەگەڵدا نەكردووە، بەڵكە لەوانەیە پێچەوانەكەی راست بێت چونكە من بەردەوام بەڕێزەوە مامەڵەم لەگەڵدا كردووە.
تێڤێز دەیەوێ كۆتایی بە كێشەكانی لەگەڵ یانەكەیدا بێنێت و بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن لە ریزی یانەكەدا.