مۆرینۆ داوای مۆرینۆ دەكات
بەهۆی بوونی كێشەی زۆر لە هێڵی بەرگری یانەكەی و زۆریی ژمارەی ئەو گۆڵانەی لە یارییەكاندا لێی دەكرێت، مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بە پێویستی دەزانێ گرێبەست لەگەڵ ئەو بەرگریكارە مەكسیكییەدا بكات.
گۆڤاری دۆنباڵۆنی ئیسپانی ئاشكرای كرد راهێنەری ریال مەدرید دەیەوێ بۆ وەرزی داهاتوو بەرگریكەرێك بۆ شوێنی ریكاردۆ كارفالیۆی بەرگریكەری پورتوگالی بدۆزێتەوە كە ئەمساڵ ئاستی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.
هیكتۆر مۆرینۆ بەرگریكەری یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانییە و تەمەنی 23 ساڵە و لە 25 یاری یانەكەیدا لە وەرزی ئەمساڵدا بەشداری كردووە و ئێستا یانەكانی یۆڤنتۆس و پالێرمۆ و ئیڤرتۆن و لیۆن و مارسیلیا داوای ئەو بەرگریكەرە دەكەن.