دل پیرۆش روو لە ئەمەریكا دەكات

دل پیرۆش روو لە ئەمەریكا دەكات
بەڕێوەبەری كارەكانی ئەلیساندرۆ دیل پیرۆی هێرشبەری یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی ئاشكرای كرد لەوانەیە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا ئەو یاریزانە روو لە خولی ئەمەریكی بكات.
پێشتر بەرپرسانی یانەی یۆڤنتۆس ئاشكرایان كردبوو لە دوای تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەكە، گرێبەستی دیل پیرۆ نوێ ناكەنەوە.
هاوینی داهاتوو گرێبەستی دیل پیرۆ لەگەڵ یانەی یۆڤنتۆس كۆتایی دێت و ئێستا ناوی چەندین یانە لە ئارادایە كە دەیانەوێ گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەدا بكەن.
بەڕێوەبەری كارەكانی دیل پیرۆ لە لێدوانی بۆ ماڵپەری گۆڵ گوتی ئەگەر كارەكە بە دەست من بوایە دەمویست ئەو لە یۆڤنتۆس بمێنێتەوە، بەڵام لە سایەی دۆخی ئێستادا پێم وایە ئەو بڕیار دەدات روو لە خولی ئەمەریكی بكات چونكە ئەوێ شوێنێكی باشە بۆ ئەوەی دیل پیرۆ تواناكانی خۆی تێدا دەربخات.
هەروەها گوتی بوونی نموونەكانی وەك بێكهام و تێری هێنری تەماشا دەكەم و دەبینم بێكهام توانی مێژوویەكی نوێ بۆخۆی دروست بكات لە خولی ئەمەریكی و داهاتی زۆریش بۆ یانەكەی بەدەست بێنێت، لەبەرئەوە پێم وایە ئەو شوێنە بۆ دیل پیرۆش زۆر گونجاوە.
Top