جۆكۆڤیج بەرزترین میدالیای وڵاتەكەی وەرگرت
نووسینگەی سەرۆكی سربیا ئاشكرای كرد جۆكۆڤیج لەلایەن سەرۆكی وڵاتەوە میدالیای ئەستێرەی كارادیوردیی پێبەخشراوە لە بەرامبەر رۆڵی ئەو لە بەرزكردنەوەی ناوی سڕبیا لە ئاستی نێودەوڵەتی بەهۆی دەستكەوتە وەرزشییە گەورەكانییەوە لە ساڵی رابردوودا.
تادیچی سەرۆكی سربیا لە ماڵپەری خۆیەوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت گوتی ئەو باشترین باڵیۆزی سربیا بووە لە جیهاندا و بڕیارمدا میدالیای كارادیوردیی پێ ببەخشم كە بەرزترین میدالیای رێزلێنانە لە سربیا دەبەخشرێتە كەسەكان یان دامەزراوەكان.
جۆكۆ دیارترین وەرزشوانی سربیایە لە جیهانی تێنسدا دوای ئەوەی ساڵی 2010 پێشەوایەتی هەڵبژاردەی سربیای كرد بۆ بردنەوەی یەكەمین نازناوی جامی دیڤیز بۆ تیپەكانی تێنس و هەر لەو ساڵەدا 4 نازناوی لە كۆی 5 نازناوی پاڵەوانیەتییە گەورەكانی گراند سلام بەدەست هێنا.