رۆژی چواره‌می خولی راهێنه‌رانی كوردستان كۆتاییهات
له‌ناوچه‌ی پرۆشكۆڤی سه‌ر به‌وارشۆی پایته‌ختی پۆڵندا رۆژی چواره‌می خولی راهێنه‌رانی كوردستان به‌رِێوه‌چوو، له‌به‌شی یه‌كه‌می وانه‌كاندا كریستۆف چرۆباك له‌سه‌ر خێرایی یاریزانان دواو باسی له‌و هۆكارانه كرد كه‌ده‌كرێت له‌رێیه‌وه خێرایی یاریزانان زیادبكرێت.
له‌به‌شی دووه‌می وانه‌كاندا پیۆتر ڤۆیدیگا (Piotr Wojdya) ی گۆڵچی به‌ناوبانگی پۆڵندی شاره‌زایی زیاتری له‌سه‌ر گۆڵچی و ئه‌ركه‌كانی به راهێنه‌رانی كوردستان گه‌یاند، هه‌ر له‌و وانه‌یه‌دا پیۆتر شێوازه‌كانی راهێنانه‌كانی گۆڵچی روونكرده‌وه، له‌به‌شێكی وانه‌كه‌دا پیۆتر پرسیاری كرد له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی له‌وه‌فده‌كه‌دان و پێشتر له‌ژیانی وه‌رزشیاندا گۆڵچی بوون و خۆشحاڵی ده‌ربرِی به‌بوونی 4 گۆڵچی تێیاندا.
دوای كۆتاییهاتنی وانه‌كانی تیۆری جارێكی تر راهێنه‌رانی كوردستان روویانكرده‌وه یاریگای دووه‌می یانه‌ی زنیچ و دوای ئه‌نجامدانی راهێنانه پراكتیكیه‌كان رۆژی چواره‌می خولی به‌هێزكردنی زانیارییه‌كانی خولی راهێنه‌رانی كوردستان كۆتایی هات.