سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌لڕ ئه‌ندامانی وه‌فدی پۆڵندا كۆبۆوه
له‌په‌راوێزی خولی راهێنه‌رانی كوردستان له‌وڵاتی پۆڵندا (سه‌فین كانه‌بی) سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌لڕ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی وه‌فدی ئاماده‌بوو كۆبۆوه، مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی بوو له‌گوێگرتن له‌سه‌رنج داواكارییه‌كانی ئاماده‌بووان و راده‌ی سود وه‌رگرتنی راهێنه‌ران له‌وانه‌كانی خوله‌كه.
له‌به‌شێكی وته‌كانیدا كانه‌بی ووتی: راسته ئێسته ئێوه لهوڵاتێكن كه كه‌ش و هه‌وای له‌گه‌ڵ وولاَتی خۆمان ناگونجێت بهلاَم ده‌بێت له‌به‌ر وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر و پێشخستنی خۆتان، به‌رگه‌ی سه‌رجه‌م نا رهحهتیهكان بگرن، هه‌روه‌ها (سه‌فین كانه‌بی) به‌ناوی خۆی و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه و یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستانه‌وه سوپاسی دكتۆر رائید عه‌بدولره‌حمانی كرد كهرِێخهری خوله‌كه‌یه و ئه‌ركێكی زۆری كێشاوه له‌پێكهێنانی گه‌شته‌كه‌و رێكخستنی كاروباری خوله‌كه.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان گوێی لهداواكاریی و سه‌رنج و تێبینی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه گرت و هیوای خواست راهێنه‌ران سوودی زۆریان له‌خوله‌كه وه‌رگرتبێت و ئه‌زموونیان زیاتر بووبێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ده‌خوازێت خوله‌كه بووبێته مایه‌ی به‌هێزكردنی خوله‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌یان به‌گشتی و ئاستی تۆپی پێی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ئاینده‌دا.