سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌لڕ ئه‌ندامانی وه‌فدی پۆڵندا كۆبۆوه‌

سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌لڕ ئه‌ندامانی وه‌فدی پۆڵندا كۆبۆوه‌
كولان: كارزان كانه‌بى :هه‌رژین عوسمان


له‌په‌راوێزی خولی راهێنه‌رانی كوردستان له‌وڵاتی پۆڵندا (سه‌فین كانه‌بی) سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌لڕ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی وه‌فدی ئاماده‌بوو كۆبۆوه‌، مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی بوو له‌گوێگرتن له‌سه‌رنج داواكارییه‌كانی ئاماده‌بووان و راده‌ی سود وه‌رگرتنی راهێنه‌ران له‌وانه‌كانی خوله‌كه‌.
له‌به‌شێكی وته‌كانیدا كانه‌بی ووتی: راسته‌ ئێسته‌ ئێوه‌ له‌وڵاتێكن كه‌ كه‌ش و هه‌وای له‌گه‌ڵ وولاَتی خۆمان ناگونجێت به‌لاَم ده‌بێت له‌به‌ر وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر و پێشخستنی خۆتان، به‌رگه‌ی سه‌رجه‌م نا ره‌حه‌تیه‌كان بگرن، هه‌روه‌ها (سه‌فین كانه‌بی) به‌ناوی خۆی و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ و یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستانه‌وه‌ سوپاسی دكتۆر رائید عه‌بدولره‌حمانی كرد كه‌رِێخه‌ری خوله‌كه‌یه‌ و ئه‌ركێكی زۆری كێشاوه‌ له‌پێكهێنانی گه‌شته‌كه‌و رێكخستنی كاروباری خوله‌كه‌.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان گوێی له‌داواكاریی و سه‌رنج و تێبینی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ گرت و هیوای خواست راهێنه‌ران سوودی زۆریان له‌خوله‌كه‌ وه‌رگرتبێت و ئه‌زموونیان زیاتر بووبێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ده‌خوازێت خوله‌كه‌ بووبێته‌ مایه‌ی به‌هێزكردنی خوله‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌یان به‌گشتی و ئاستی تۆپی پێی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ئاینده‌دا.
Top