بەرشەلۆنە زۆرترین گەڕان بە شوێن مۆرینۆدا دەكات
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا سەرژمێرییەكانی ماڵپەری گۆگڵی تایبەت بە گەڕان بە دوای هەواڵ و وێنەدا، دەركەوتووە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە سەرووی هەموو شارەكانی جیهانەوە دێت لە گەڕان بە شوێن ناوی جۆزێ مۆرینۆ و هەواڵەكانی ئەودا و ئەم پێشكەوتنەی بەرشەلۆنە لەسەرووی شاری مەدرید و تەنانەت هەموو شارەكانی پورتوگالیشەوەیە كە مۆرینۆ لەوێ لەدایكبووە.
ئەو سەرژمێرییە لێدوانی پێشووی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بە درۆ دەخاتەوە كە چەندین جار دووپاتی ئەوەیان دەكردەوە هیچ كەسێك لە بەرشەلۆنە بایەخ بە مۆرینۆ نادات و بیری لێناكەنەوە و بەلایانەوە گرنگ نییە ئەو چی دەكات و هەواڵەكانی چین.
ناكۆكی نێوان مۆرینۆ و بەرشەلۆنە لە كاتی مەشقدانی مۆرینۆ بە یانەی ئینتەر میلان گەیشتە لووتكە كاتێك ئەو راهێنەرە زۆرزانە توانی لە نێو كامپ نودا یانەی بەرشەلۆنە لە قۆناخی چواری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكاتە دەرەوە.