كۆنتی: یەكەم بوونی میلان هاندەرێكی زۆر باش دەبێت بۆ ئێمە

كۆنتی: یەكەم بوونی میلان هاندەرێكی زۆر باش دەبێت بۆ ئێمە
ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی دووپاتی كردەوە بوونی میلان لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیدا رەنگدانەوەی پۆزەتیڤی بۆ سەر یاریزانانی یانەكەی دەبێت و زیاتر هانیان دەدات بۆ سەركەوتن.
كۆنتی كە ئەمساڵ یۆڤنتۆسی گەڕاندووەتەوە نێو شوێنی ئاسایی خۆی لە پێشەنگی خولی ئیتاڵی و لە ركابەرییەكی بەهێزدایە لەگەڵ میلان، گوتی ئەنجامی میلان لە بەرامبەر ئۆدینێزی شتێكی چاوەڕێ نەكراو نەبوو بۆ من، چونكە گەڕانەوەی میلان بۆ پێشەنگی خولەكە هاندەرێكی زۆر باشە بۆ یاریزانانی ئێمە تا زیاتر خۆمان ماندوو بكەین.
كۆنتی دووپاتی كردەوە بۆ یاری یانەكە بەرامبەر یانەی پارما كە ئەمشەو ئەنجام دەدرێت تەنیا یەك ئامانجی هەیە ئەویش بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەكەیە و روونی كردەوە پارما تیپێكی قورس و بەهێزە و لە دوای یاری چوونی نێوانمانەوە بە شێوەیەكی بەرچاو گەشەی كردووە و خاوەنی ژمارەیەك یاریزانی باش و بیركردنەوەیەكی پڕ داهێنانە. بەڵام ئێمە دەبێ بۆ بردنەوە هەوڵ بدەین و تەنیا بیر لەوەش بكەینەوە.
Top