جەماوەری مانچستەر نانی بە باشترین یاریزانی 2011 هەڵدەبژێرن
بەپێی ماڵپەرەكە وێڕای نانی، چیچاریتۆی هێرشبەری مەكسیكی یانەكە خەڵاتی مات باسبی بۆ ساڵی 2011 وەرگرتووە كە خەڵاتی راهێنەری ئەفسانەیی یانەكەیە و ساڵانە دەدرێتە ئەو یاریزانەی گەورەترین رۆڵی لە بردنەوەكانی تیپەكەدا هەبووە.
چیچاریتۆ رۆڵی گەورەی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی خول و قەڵغانی یەكێتیی ئینگلیزی لەلایەن یانەكەیەوە.
هەرچی نانییە خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2011 ی لەلایەن جەماوەرەوە پێدرا بەهۆی دروستكردنی چەندین گۆڵ بۆ هاوڕێكانی و ئەمە نانی پاڵاوت بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی تازە دەركەوتووی خولی ئینگلیزی، بەڵام ئەو خەڵاتە درایە سەمیر نەسری یاریزانی مانچستەر ستی.
خەڵاتەكان بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە ئاهەنگێكی گەورە و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی یانەی مانچستەر یونایتد و ژمارەیەك لە هاندەرانی یانەكە پێشكەش بكرێت.