كاڤانی: دەتوانین لە چێڵسی و هەر یانەیەكی تر لە جیهاندا ببەینەوە

كاڤانی: دەتوانین لە چێڵسی و هەر یانەیەكی تر لە جیهاندا ببەینەوە
ئەندینسۆن كاڤانی گۆڵكەری یانەی ناپۆلی گوتی تیپەكەم هیچ شتێكی لە یانەی چێڵسی كەمتر نییە و دەتوانین ئەو یانەیە لە قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەینە دەرەوە.
ناپۆلی لە قۆناخی یەكەمی خولەكەدا توانی دووەمی كۆمەڵەی مەرگ بۆخۆی بەرێت كە یانەكانی بایرن میونشن و مانچستەر ستی و ڤیاریالی دەگرتەوە و ئەمەش لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا یەكەمجارە ناپۆلی ئەو دەستكەوتە بەدەست دێنێت.
دوای بردنەوەی ناپۆلی لە یانەی كیڤۆ لە یارییەكانی خولی ئیتاڵیدا، كاڤانی لە لێدوانی بۆ كەناڵی میدیا سێت گوتی پێشتر نامەیەكمان ئاراستەی هەموو جیهان كردووە و ئەمجارەش دەیڵێینەوە دەتوانین لە چێڵسی ببەینەوە و پێویستە ئاگای لە خۆی بێت كاتێك بەرامبەرمان یاری دەكات.
هەروەها گوتی ناپۆلی دۆخێكی زۆر باشی هەیە و ئێستا ئێمە دەتوانین لە چێڵسی یان هەر یانەیەكی تر لە جیهاندا ببەینەوە چونكە هەموو یاریزانەكان متمانەی سەركەوتنیان بەخۆیان هەیە.
Top