راهێنەری ئینجی دەستی لەكار كێشایەوە و كاپیلۆ دانووستانی لەگەڵ ئەو یانەیەدا دەست پێكرد

راهێنەری ئینجی دەستی لەكار كێشایەوە و كاپیلۆ دانووستانی لەگەڵ ئەو یانەیەدا دەست پێكرد
یانەی ئینجی رووسی لەسەر ماڵپەری خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت دەستلەكاركێشانەوەی كرۆنی كرازنۆخانی راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی بەشێوەی رەسمی راگەیاند كە بەر لە دوو مانگ ئەو راهێنەرە پۆستەكەی وەرگرتبوو.
ئەم بڕیارەی راهێنەرەكە لە دوای بیستنی هەواڵی دانووستانی یانەكە لەگەڵ فابیۆ كاپیلۆی راهێنەری ئیتاڵی هات كە دوای دەستلەكاركێشانەوەی لە راهێنانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دانووستانی لەگەڵ یانە رووسییەكە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنانی یانەكە دەست پێكرد.
سەرچاوەیەكی نزیك لە كرازنۆخانی راهێنەرەوە ئاشكرای كرد ئەو راهێنەرە هەستی بە سووكایەتی كردووە كاتێك زانیویەتی یانەكەی دانووستانی لەگەڵ كاپیلۆدا دەست پێكردووە و ئەو راهێنەری یانەكەیە، بۆیە دەستبەجێ دەستی لە كارەكەی كێشاوەتەوە.
یانەی ئینجی كە ساموێل ئیتۆ و رۆبەرتۆ كارلۆس یاری بۆ دەكەن، دەیەوێ ببێتە یانەیەكی بەهێزی ئەوروپا.
Top