بۆ رۆلان گارۆس نادال رەنگی سوور لەبەر دەكات
وادیارە نادال دەیەوێ جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆ رەنگی سوور و پێشتر خۆی ئاشكرای كردووە كە خۆشەویستترین رەنگ لای ئەو رەنگی سوور و شینە.
نادال كردوویەتی بە خوو كە تەنیا رەنگی درێسەكانی دەگۆڕێت و هەردەم بە شۆرتی سپییەوە یاری دەكات.
هەرچی پێڵاوە ئەوا بۆ پاڵەوانیەتیی رۆلان گارۆس نادال لەپێكردنی پێڵاوێكی تایبەتی ئاشكرا كردووە كە دیزانێكی جوانی هەیە و چەند رەنگێكی تێدایە، بەڵام رەنگی سوور بەسەریدا زاڵە.
نادال ئێستا دووەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهانە و دەیەوێ ئەمساڵ پێشەنگی ریزبەندییەكە لە نۆڤاك جۆكۆڤیجی سربی وەربگرێتەوە.