رۆبەرتۆ كارلۆس: مۆرینۆ پێی گوتم لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە
یاریزانەكەی یانەی ئینجی رووسی گوتی مۆرینۆ پێی گوتم پابەندی گرێبەستەكەی خۆی دەبێت لەگەڵ ریال مەدرید و لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە.
كارلۆس دوێنێ شەو لەلایەن یانەی ریال مەدریدەوە لە یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ رێزی لێنرا و ئەو یاریزانە گوتی من پێم گوت ئەگەر رای خۆت لە بەردەوام بوون لەسەر مانەوە لە ریال مەدرید گۆڕی ئەوا یانەیەك هەیە چاوەڕێت دەكات ئەویش یانەی ئینجی رووسییە.
كارلۆس گوتی ئەو باشترین راهێنەری جیهانە و هەموو تیپێك خۆزگەی ئەوە دەخوازێت ئەو راهێنەری بێت.
كارلۆس لەلایەن جەماوەری یانەی ریال مەدریدەوە رێزێكی زۆری لێگیرا و بۆ ماوەی 3 خولەك جەماوەری ئامادەبووی یاری نێوان ریال مەدرید و لیڤانتی ناوی كارلۆسیان دووبارە دەكردەوە.