ویلشێر لە گەڕانەوە بۆ یاریگاكان نزیك بووەتەوە

ویلشێر لە گەڕانەوە بۆ یاریگاكان نزیك بووەتەوە
جاك ویلشێری یاریزانی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە گەڕانەوە بۆ ریزی یانەكە و بەشداریكردن لە یارییەكانی داهاتوو نزیك بووەتەوە دوای چاكبوونەوەی لەو پێكانەی پێشتر تووشی هات و بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووری خستەوە.
ویلشێر سەرەتا تووشی پێكان هات لە پاژنەی پێی و بەهۆیەوە چەند مانگێك یاری نەكرد و دوای چاكبوونەوەی لەو پێكانە دووچاری شكان لە ئێسكی هەمان قاچیدا هات و بەوەش گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان ماوەیەكی زۆری ویست.
گەڕانەوەی ویلشێر پێویستییەكی گەورەی ئەرسناڵە لە ماوەی داهاتوودا كە یانەكە ئێستا ركابەرییەكی زۆر دەكات بۆ چوونەوە نێو لیستی چوار یانە گەورەكەی ئینگلتەرا.
یانەی ئەرسناڵ خۆی ئامادە دەكات بۆ رووكردنە ئیتاڵیا بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی یانەی میلانی ئیتاڵی لە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بەڵام ویلشێر پێشبینی ناكرێ بەشداری ئەم یارییە بكات.
Top