پۆدۆلسكی رەخنە لە یانەكەی دەگرێت و بەو هۆیەوە سزا دەدرێت
كلاوس هۆستمانی بەرێوەبەری گشتی یانەی كۆلنی ئەڵمانی گوتی رەخنەكانی پۆدۆلسكی سوكایەتیكردنە بە یانەكە و ئەو كاتەی ئەو یاریزانە بۆ قسەكردن لەسەر یانەكەی هەڵبژاردووە، كاتێكی خراپە.
پۆدۆلسكی كە بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەیەك توانای یاریكردنی نییە، لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا چەند جارێك دووپاتی كردەوە یانەی كۆلن بەڵێنەكانی خۆیان بەرامبەری جێبەجێ ناكەن و دووپاتی كردەوە یانەكە سەری لەخۆی تێكداوە و هەر رۆژەی بڕیارێك دەدات.
پۆدۆلسكی دووپاتی كردەوە یانەی كۆلن رێگە بە سەقامگیری خۆی نادات، رۆژێك راهێنەر دەگۆڕێ و رۆژێكی تر بەڕێوەبەری وەرزشی دەگۆڕێ و دواتر هەموو دەستەی بەڕێوەبردنی یانەكە دەڕۆن، ئەمە لە داهاتووی نزیكدا هیچ بەرهەمێكی باشی بۆ تیپەكە نابێت.