یانەی ئۆدینێزی تێك شكا
هەواڵەكان دووپاتی ئەوەیان بۆ راهێنەری یانەكە كردەوە كە هەردوو هێرشبەر ماوریسیۆ ئیسلا ئیسلا و ئەنتۆنیۆ دی ناتالی دووچاری پێكانی قورس هاتوون.
ئیسلا لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یاریگای بەجێهێشت دوای ئەوەی دووچاری پێكان هات لە ئەژنۆیدا بەهۆی بەركەوتنی لەگەڵ ماسیمۆ ئەمبرۆزینی یاریزانی یانەی میلان.
یانەی ئۆدینێزی ئاشكرای كرد ئیسلا دووچاری پێكان هاتووە لە بەستەرەكانی ئەژنۆی راستی و بەوەش تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ توانای گەڕانەوەی بۆ یاریكردن نابێت.
هەرچی دی ناتالی گۆڵكەری تیپەكەیە دووچاری شكانی پەنجەی قاچی هات و بە ناچاری لە خولەكی 75 یاریگای جێهێشت و لانی كەم پێویستی بە چەند هەفتەیەك بۆ چاكبوونەوە هەیە.