هێنری دڵخۆش و خەمبارە لە یەك كاتدا

هێنری دڵخۆش و خەمبارە لە یەك كاتدا
تێری هێنری ئەفسانەی یانەی ئەرسناڵ گوتی دڵتەنگم بەوەی ناچارم لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا یانەی ئەرسناڵ جێبێڵم و جارێكی تر بگەڕێمەوە یانەی نیویۆرك رید بۆڵزی ئەمەریكی.
هێنری پێشەوایەتی ئەرسناڵی كرد بۆ بردنەوەیەكی بە نرخ لە یانەی سەندەرلاند لە خولی ئینگلیزی.
وا بڕیارە هێنری لە 17ی ئەم مانگەدا جارێكی تر ئەرسناڵ جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانە ئەمەریكییەكەوە بكاتەوە كە خۆی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەمەریكی ئامادە دەكات.
هێنری دەتوانێ بەشداری یاری چوونی ئەرسناڵ بەرامبەر میلانی ئیتاڵی بكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بەڵام بەشداری یاری گەڕانەوە ناكات.
هینری ئەفسانەی ئەرسناڵ لە 2007 ئەرسناڵی بەجێهێشت و پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كرد و لە 2010 ئەو یانەیەشی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی رید بۆڵزی ئەمەریكییەوە كرد.
هێنری گوتی دڵخۆشم بەو ماوەیەی گەڕامەوە بۆ ئێرە و چەند گۆڵێكم تۆمار كرد، دڵتەنگم بەوەی دەبێ جارێكی تر ئێرە جێبێڵم.
Top