رۆژنامەی ماركا: كاكا بۆ پاریس سانجێرمان بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ

رۆژنامەی ماركا: كاكا بۆ پاریس سانجێرمان بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كرد هاوینی داهاتوو ریكاردۆ كاكای ئەستێرەی بەرازیلی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە دەكات.
رۆژنامەكە كە لە یانەی ریال مەدریدەوە نزیكە ئاشكرای كرد كاكا دانووستانی سەرەتایی بۆ رۆیشتن لە یانەی ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو و پەیوەندیكردن بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە دەست پێكردووە.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە یانە فەرەنسییەكە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا پەیوەندی بە كاكاوە كردوە بەڵام هیچ كەسێك بەو رۆیشتنە رازی نەبووە، بەڵام سووربوونی سانجێرمان لەسەر كڕینی ئەو یاریزانە گواستنەوەكەی خستووەتە هاوینی داهاتوو.
بەپێی ماركا یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بداتە ریال مەدرید لە پێناو بەدەستهێنانی كاكا كە بەهۆی پێكانەوە لەو كاتەوەی پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووە ئاستی وەك پێویست نییە.
Top