میلان و یۆڤنتۆس ركابەری بۆ بەدەستهێنانی كۆلارۆڤ دەكەن

میلان و یۆڤنتۆس ركابەری بۆ بەدەستهێنانی كۆلارۆڤ دەكەن
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە هەردوو یانەی میلان و یۆڤنتۆس ركابەریی توند دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی ئەلیكسەندەر كۆلارۆڤی بەرگریكەری چەپی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی.
رۆژنامەكان دەڵێن هەردوو یانە ئیتاڵییاكە لە شوێنی یاریكردنی كۆلارۆڤدا كێشەی گەورەیان هەیە و دەیانەوێ ئەو یاریزانە ببەنە ریزەكانی خۆیانەوە.
كۆلارۆڤ كە پێشتر یاریزانی یانەی لازیۆ بووە، لە وەرزی ئەمساڵدا لە دەرەوەی پێكهاتەی سەرەكی یانەكەیەتی بەهۆی پشت پێ نەبەستنی لەلایەن رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەكە و ئەو یاریزانە تا ئێستا بەشداری چەند یارییەكی كەمی یانەكەی كردووە.
بەپێی رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی یانەی مانچستەر ستی ئامادە نییە بە كەمتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری كۆلارۆڤ ببێت و هەردوو یانە ئیتاڵییەكەش ئەو پارەیە بۆ ئەو یاریزانە بە زۆر دەزانن.
Top