راهێنەرانی كوردستان گەیشتنە پۆڵندا

راهێنەرانی كوردستان گەیشتنە پۆڵندا
كولان: كارزان كانەبی
دوای گەشتكردنیان لەڕێی فرۆكەخانەی هەولێرەوە بۆ وڵاتی توركیا و دواتر بۆ وڵاتی پۆڵندا، شەوی 5 شەممە كاتژمێر 10 بەكاتی كوردستان گەیشتنە وارشۆی پایتەختی وڵاتی پۆڵندا لەشارێكی وەرزشیی نێشتەجێ بوون كەتایبەتە بەیانەی (زنیچ).
وەفدەكەی كوردستان پێكهاتوون لە (22 راهێنەر و 2 ئەندامی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان و ئەندامێكی لقی دهۆكی هەمان یەكێتی)، خولەكە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و راهێنەرانی یانەكانی خولی نایاب و لاوانی كوردستان بەشداریی تێدادەكەن.
دوای گەیشتنیان بەپایتەختی پۆڵندا راهێنەران بەجیا لەگەلأ هەردوو یەكێتی تۆپی پێی وارشۆ و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوە، لەو دانیشتنانەدا راهێنەرانی كوردستان ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ دەستپێكی خولەكەیان.
Top