گواردیۆلا لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نزیك بووەتەوە
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە نوێكردنەوەی گرێبەستەكە لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت و نوێكردنەوەكە بۆ یەك ساڵ دەبێت.
نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرە لە مساڵدا پەیوەندی بە ئاستی تیپەكەوە هەیە و وەرزی رابردوو لە رۆژی 8ی فێبرایەر لە دوای یاری بەرشەلۆنە و ئەرسناڵ لە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گرێبەستەكەی نوێكردەوە.
بەرشەلۆنە لە وەرزی ئەمساڵیشدا لەگەڵ گواردیۆلا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و یانەكە نزیكە چوارەم نازناوی وەرزی ئەمساڵ بەدەست بێنێت دوای ئەوەی گەیشتە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.