سەن: كاپیلۆ جێگەی بواش دەگرێتەوە لە راهێنانی چێڵسی

سەن: كاپیلۆ جێگەی بواش دەگرێتەوە لە راهێنانی چێڵسی
رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی لە بەرگی ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا ئاشكرای كردووە كە فابیۆ كاپیلۆی راهێنەری ئیتاڵی شوێنی ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەگرێتەوە.
كاپیلۆ لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا بەهۆی بوونی كێشە لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی لەبارەی كێشەی جۆن تێری كاپتنی هەڵبژاردەكەوە دەستی لە كارەكەی كێشایەوە.
بەپێی رۆژنامەكە ئەبرامۆڤیجی سەرۆكی یانەی چێڵسی بڕیاری داوە ئەگەر لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا یەك لە 3 یانەكەی پێشەنگی خولی ئینگلیزی نەبێت، ئەوا ئەو راهێنەرە لە پۆستەكەی دوور دەخاتەوە و لە شوێنی ئەو كاپیلۆ دادەنێ تا ببێتە یەكەم راهێنەر كە بەر لەوەی ببێتە راهێنەری چێڵسی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بووە.
رۆژنامەكە هەروەها دەڵێ یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی پێی باشە هاری ریدناپی راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەر لە دەستپێكردنی یۆرۆی 2012.
Top