ڤالدانۆ: بەرشەلۆنە زیاتر پێویستی بە پێرسییە تا ریال مەدرید
ڤالدانۆ لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا گوتی پێم وانییە ریال مەدرید پێویستی بە ڤان پێرسی هەبێت چونكە ئەو بە یەك هێرشبەر یاری دەكات لە كاتێكدا دوو هێرشبەری زۆر باشی هەیە.
ڤالدانۆ گوتی ریال مەدرید پێویستی بە هیچ هێرشبەرێك نییە ئەگەر پێویستی پێی هەبووایە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا بێگومان هێرشبەرێكی دەكڕی.
ڤالدانۆ هەروەها دووپاتی كردەوە یانەی بەرشەلۆنە زیاتر پێویستی بە تواناكانی پێرسی هەیە، ئەمەش لەبەرئەوەی یانەكە بۆخۆی پێویستی بە هێرشبەرێكی ناو ناوچەی سندووقی بەردەم گۆڵ هەیە.
لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دووپاتی ئەوەیان كردەوە كە ڤان پێرسی ئاشكرای كردووە ویستی زۆری بۆ یاریكردن لە یانەی ریال مەدرید هەیە.