سیلڤا بۆ جەماوەری مان ستی: دڵنیابن ئەمساڵ نازناوی خولی ئینگلیزی دەبەینەوە

سیلڤا بۆ جەماوەری مان ستی: دڵنیابن ئەمساڵ نازناوی خولی ئینگلیزی دەبەینەوە
داڤید سیلڤای یاریزانی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر ستی هاندەرانی یانەكەی دووپاتكردەوە وەرزی ئەمساڵ نازناوەكە بۆ خۆیانە.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاشكرای كردووە داڤیدی سیلڤای ئیسپانی لە كاتی بینینی ژمارەیەك لە هاندەرانی یانەكەی لە یەكێك لە یانەكاندا، دڵنیای كردوونەتەوە كە مان ستی ئەمساڵ نازناوی خولی ئینگلیزی دەباتەوە.
سیلڤا گوتی نازناوی خولی نایاب ئەو دەستكەوتەیە كە ئێمە بە شوێنیدا دەگەڕێین و هەوڵی تەواو بۆ بردنەوەی دەدەین.
هەروەها گوتویەتی بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی لە وەرزی ئەمساڵدا تاكە ئامانجی یاریزانانی یانەكەیە و بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری نابن.
هەروەها گوتی من تەنیا چاوم لە بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزییە، هەموومان لە ستی ئەو هەستەمان هەیە و هەمووشمان بۆ هەمان مەبەست هەوڵ دەدەین كە بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزییە.
Top