ئەلێگری رەتی دەكاتەوە میلان بە تەنگژەدا تێپەڕێت
دوای چوونە دەرەوەی میلان لەسەر دەستی یانەی یۆڤنتۆس لە جامی ئیتاڵیا و دووركەوتنەوەی یۆڤنتۆس لە ریزبەندی خولی ئیتاڵی، سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا گوتیان میلان تەنگژەی ئەنجامی هەیە و لە ئێستادا دووچاری دابەزینی ئاستی بووە.
لە بەرامبەردا ئەلێگری گوتی هیچ تەنگژەیەكمان نییە، تا دوا گەڕی خولەكە شەڕ لەسەر نازناوەكە دەكەین و یارییەكانی داهاتووی خۆمان بە وریاییەكی زیاترەوە دەكەین.
ئەلێگری هەروەها گوتی هەرسێ یاریزانی پێكراو پاتۆ و كیڤن برینس بواتینگ و ئەلیساندرۆ نێستا لەپێكانەكانیان چاك دەبنەوە بەر لە یاری میلان بەرامبەر یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.